په‌سنییه‌كان 102
102
نوێژی هه‌ژارێک. كه هاواری ده‌باته به‌رده‌م خودا.
1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار. گوێ له نوێژم بگره، با هاوارم بگاته لات.
2 له ڕۆژی ته‌نگانه‌دا ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه. له‌و ڕۆژه‌ی كه هاوارت بۆ ده‌كه‌م گوێم بۆ شل بكه. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه.
3 ڕۆژگارم وه‌ک دووكه‌ڵ ڕه‌وییه‌وه، ئێسكم وه‌ک پشكۆ گڕیگرتووه.
4 دڵم هه‌ڵپرووكاوه وه‌ک گیا و وشک بووه‌ته‌وه. نانخواردنم له‌بیر نه‌ماوه.
5 له ده‌نگی ناڵه‌م ئێسكم به پێستمه‌وه نووساوه.
6 وه‌ک كونده‌په‌پووی بیابانی چۆڵه‌وانیم لێ هاتووه. وه‌ک كونده‌به‌بووی كه‌لاوه‌م لێ هاتووه.
7 ڕاده‌كشێم و وه‌ک چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نیای سه‌ربانم لێ هاتووه.
8 به درێژایی ڕۆژ دوژمنه‌كانم سووكایه‌تیم پێده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دژی منن وه‌ک شێتیان لێ هاتووه. نه‌فره‌تم لێده‌كه‌ن.
9 بۆیه خۆڵه‌مێش ده‌خۆم وه‌ک نان. فرمێسكم تێكه‌ڵ به خواردنه‌وه‌م بووه،
10 له‌به‌ر تووڕه‌یی و قینی تۆ. چونكه هه‌ڵتگرتم و فرێتدام.
11 ڕۆژگارم وه‌ک سێبه‌ری چه‌وته. خۆشم وه‌ک گیا وشک ده‌بمه‌وه.
12 تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌ختی. نه‌وه دوای نه‌وه یادت ده‌كه‌نه‌وه.
13 تۆ هه‌ڵده‌ستیت و به‌زه‌ییت به سیهیۆن دێته‌وه، چونكه ماوه‌ی میهره‌بانییه، چونكه كاتی هاتووه.
14 چونكه به‌نده‌كانت به تاسه‌وه‌ن بۆ به‌رده‌كانی. دڵیان ده‌سووتێ بۆ گڵه‌كه‌ی.
15 نه‌ته‌وه‌كان له ناوی په‌روه‌ردگار ده‌ترسن، هه‌موو پاشاكانی زه‌ویش له شكۆمه‌ندیت.
16 چونكه كه په‌روه‌ردگار سیهیۆنی بنیاد نا، به شكۆمه‌ندیی خۆی ده‌بینرێت.
17 ئاوڕ له نوێژی ناچاره‌كان ده‌داته‌وه، نوێژه‌كانیان به كه‌م نازانێت.
18 ئه‌مه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌نووسرێت، گه‌لێک ئافریده ده‌كرێت كه ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات.
19 چونكه په‌روه‌ردگار له به‌رزایی پارساگای خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته خواره‌وه. له ئاسمانه‌وه سه‌یری زه‌وی ده‌كات،
20 تا هه‌نیسكی دیله‌كان ببیستێت، ڕاده‌ستكراوانی مه‌رگ ئازاد ده‌كات.
21 تا له سیهیۆن باسی ناوی په‌روه‌ردگار بكرێت، له یروشلایم ستایشی.
22 كاتێ گه‌لان و پاشایه‌تییه‌كان پێكه‌وه بۆ په‌رستنی په‌روه‌ردگار كۆده‌بنه‌وه.
23 له ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نم هێزی كزكردم. ڕۆژگاری كورتكردم.
24 ده‌ڵێم: “خودایه، له ناوه‌ڕاستی ڕۆژگارم لام مه‌ده. ساڵانی تۆ بۆ نه‌وه دوای نه‌وه‌یه.
25 له سه‌ره‌تاوه زه‌ویت دامه‌زراندووه. ئاسمانانیش ده‌ستكردی تۆن.
26 ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت. هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن، وه‌ک پۆشاک ده‌یانگۆڕیت و ده‌گۆڕێن.
27 به‌ڵام تۆ هه‌ر وه‌ک خۆتی. ساڵانی تۆ كۆتایی نایه‌ت.
28 ڕۆڵه‌كانی به‌نده‌كانت نیشته‌جێ ده‌بن و نه‌وه‌كانیان له به‌رده‌مت جێگیر ده‌بن”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 102: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧