زەبوورەکان 12:102-22
زەبوورەکان 12:102-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌ختی. نه‌وه دوای نه‌وه یادت ده‌كه‌نه‌وه. تۆ هه‌ڵده‌ستیت و به‌زه‌ییت به سیهیۆن دێته‌وه، چونكه ماوه‌ی میهره‌بانییه، چونكه كاتی هاتووه. چونكه به‌نده‌كانت به تاسه‌وه‌ن بۆ به‌رده‌كانی. دڵیان ده‌سووتێ بۆ گڵه‌كه‌ی. نه‌ته‌وه‌كان له ناوی په‌روه‌ردگار ده‌ترسن، هه‌موو پاشاكانی زه‌ویش له شكۆمه‌ندیت. چونكه كه په‌روه‌ردگار سیهیۆنی بنیاد نا، به شكۆمه‌ندیی خۆی ده‌بینرێت. ئاوڕ له نوێژی ناچاره‌كان ده‌داته‌وه، نوێژه‌كانیان به كه‌م نازانێت. ئه‌مه بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌نووسرێت، گه‌لێک ئافریده ده‌كرێت كه ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات. چونكه په‌روه‌ردگار له به‌رزایی پارساگای خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته خواره‌وه. له ئاسمانه‌وه سه‌یری زه‌وی ده‌كات، تا هه‌نیسكی دیله‌كان ببیستێت، ڕاده‌ستكراوانی مه‌رگ ئازاد ده‌كات. تا له سیهیۆن باسی ناوی په‌روه‌ردگار بكرێت، له یروشلایم ستایشی. كاتێ گه‌لان و پاشایه‌تییه‌كان پێكه‌وه بۆ په‌رستنی په‌روه‌ردگار كۆده‌بنه‌وه.
زەبوورەکان 12:102-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە. تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە. خزمەتکارەکانت بە تاسەوەن بۆ بەردەکانی، دڵیان دەسووتێ بۆ خۆڵەکەی. هەموو نەتەوەکان لە ناوی یەزدان دەترسن، هەموو پاشاکانی زەویش لە شکۆمەندیت، چونکە کە یەزدان سییۆن بنیاد دەنێتەوە، بە شکۆمەندی خۆی دەبینرێت. ئاوڕ لە نوێژی ڕووتوڕەجاڵەکان دەداتەوە، نوێژەکانیان بە کەم نازانێت. ئەمە بۆ نەوەی داهاتوو دەنووسرێت، تاکو ئەو نەوەیە ستایشی یەزدان بکەن، کە هێشتا لەدایک نەبوونە: «یەزدان لە بەرزایی پیرۆزگای خۆیەوە دەڕوانێتە خوارێ، لە ئاسمانەوە سەیری زەوی دەکات، بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی دیلەکان بێت، ئەوانە ئازاد بکات کە دراونەتە دەست مردن.» جا لە سییۆن ناوی یەزدان ڕادەگەیەنرێت، لە ئۆرشەلیم ستایشی، کاتێک گەلان و پاشایەتییەکان پێکەوە بۆ پەرستنی یەزدان کۆدەبنەوە.