لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:102-13

زەبوورەکان 1:102-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار. گوێ‌ له‌ نوێژم بگره‌، با هاوارم بگاته‌ لات. له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا ڕووی خۆتم لێ مه‌شاره‌وه‌. له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ هاوارت بۆ ده‌كه‌م گوێم بۆ شل بكه‌. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه‌. ڕۆژگارم وه‌ک دووكه‌ڵ ڕه‌وییه‌وه‌، ئێسكم وه‌ک پشكۆ گڕیگرتووه‌. دڵم هه‌ڵپرووكاوه‌ وه‌ک گیا و وشک بووه‌ته‌وه‌. نانخواردنم له‌بیر نه‌ماوه‌. له‌ ده‌نگی ناڵه‌م ئێسكم به‌ پێستمه‌وه‌ نووساوه‌. وه‌ک كونده‌په‌پووی بیابانی چۆڵه‌وانیم لێ‌ هاتووه‌. وه‌ک كونده‌به‌بووی كه‌لاوه‌م لێ‌ هاتووه‌. ڕاده‌كشێم و وه‌ک چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌نیای سه‌ربانم لێ‌ هاتووه‌. به‌ درێژایی ڕۆژ دوژمنه‌كانم سووكایه‌تیم پێده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی دژی منن وه‌ک شێتیان لێ‌ هاتووه‌. نه‌فره‌تم لێده‌كه‌ن. بۆیه‌ خۆڵه‌مێش ده‌خۆم وه‌ک نان. فرمێسكم تێكه‌ڵ به‌ خواردنه‌وه‌م بووه‌، له‌به‌ر تووڕه‌یی و قینی تۆ. چونكه‌ هه‌ڵتگرتم و فرێتدام. ڕۆژگارم وه‌ک سێبه‌ری چه‌وته‌. خۆشم وه‌ک گیا وشک ده‌بمه‌وه‌. تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ له‌سه‌ر ته‌ختی. نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ یادت ده‌كه‌نه‌وه‌. تۆ هه‌ڵده‌ستیت و به‌زه‌ییت به‌ سیهیۆن دێته‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی میهره‌بانییه‌، چونكه‌ كاتی هاتووه‌.

زەبوورەکان 1:102-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، با هاوارم بگاتە لات. لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، لەو ڕۆژەی کە هاوارت بۆ دەکەم گوێم بۆ شل بکە، زوو وەڵامم بدەوە. ڕۆژگارم وەک دووکەڵ ڕەوییەوە، ئێسکم وەک پشکۆ گڕی گرتووە. هەڵپڕووکاوە، دڵم وشک بووەتەوە، نانخواردنم لەبیر نەماوە. لە دەنگی ناڵەم ئێسکم بە پێستمەوە نووساوە. وەک کوندەپەپووی بیابانم لێهاتووە لە چۆڵەوانیدا، وەک کوندەپەپووی کەلاوەم لێهاتووە. ڕادەکشێم و وەک چۆلەکەیەکی تەنهای سەربانم لێهاتووە. بە درێژایی ڕۆژ دوژمنەکانم سووکایەتیم پێ دەکەن، ئەوانەی لە دژی منن وەک شێتیان لێ هاتووە، نەفرەتم لێدەکەن. بۆیە خۆڵەمێش دەخۆم وەک نان، فرمێسکم تێکەڵ بە خواردنەوەم بووە، لەبەر تووڕەیی زۆری تۆ، چونکە هەڵتگرتم و فڕێتدام. ڕۆژگارم وەک سێبەری خوارە، خۆشم وەک گیا وشک دەبمەوە. تۆش ئەی یەزدان، هەتاهەتایە لەسەر تەختی، نەوە دوای نەوە یادت دەکەنەوە. تۆ هەڵدەستیت و بەزەییت بە سییۆن دێتەوە، چونکە ماوەی میهرەبانییە، کاتی هاتووە.