مەرقۆس 1:13-19
مەرقۆس 1:13-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له په‌رستگاكه ده‌رده‌چوو، یه‌كێک له قوتابییه‌كانی پێی وت: “ڕابی ته‌ماشا بكه! چ جۆره به‌رد و چ جۆره ته‌لارێكن!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئه‌م ته‌لاره مه‌زنانه ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت كه نه‌ڕوخێت”. كاتێ ئیشۆع له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه دانیشتبوو، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس به ته‌نها لێیان پرسی: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه ده‌بێت؟ و نیشانه چییه كه هه‌موو ئه‌مانه ته‌واو بن؟” ئیشۆع وڵامی دانه‌وه و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات. زۆر كه‌س به ناوی منه‌وه دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه ده‌كه‌ن. كاتێ جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. چونكه ده‌بێت ئه‌مه ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا پایان نییه. چونكه نه‌ته‌وه له نه‌ته‌وه ڕاست ده‌بێته‌وه و پاشایه‌تی له پاشایه‌تی، له زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسیێتی و شڵه‌ژاندن، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ژانه‌كانه. ئاگاداری خۆتان بن، چونكه ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشا‌كان له پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان. هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئینجیل به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت. كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستتان بكه‌ن، پێش وه‌خت گرنگی به‌وه‌ی نه‌ده‌ن چی بڵێن، گوێی مه‌ده‌نێ، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا چیتان ده‌درێتێ به‌وه بدوێن، چونكه ئێوه نین ده‌دووێن، به‌ڵكو ڕووحی پارسایه. برا برای خۆی بۆ مه‌رگ ڕاده‌ست ده‌كات، باوكیش كوڕی خۆی، كوڕان له دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن. له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو پایان دانبه‌خۆ بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. كاتێ {گڵاویی وێرانكار} ده‌بینن كه دانیئێلی پێغه‌مبه‌ر ده‌رباه‌ری وتوه له‌و جێگایه ڕاوه‌ستاوه كه نابێ لێی بێت. ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له ئیهووددان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان، ئه‌وه‌ی له سه‌ربانه، با نه‌یه‌ته ماڵه‌وه و نه‌چێته ژووره‌وه تاكو شتێک له ماڵه‌كه‌ی ببات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له كێڵگه‌یه با نه‌گه‌ڕێته‌وه تاكو جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن تاكو ئه‌وه له زستاندا نه‌بێت. چونكه له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نگانه‌یه‌ک ڕووده‌دات، له سه‌ره‌تای ئافریده‌كانه‌وه كه خودا ئافراندیانن تا ئێستا ئاوا نه‌بووه و نابێت.
مەرقۆس 1:13-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لە پەرستگا دەهاتە دەرەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «مامۆستا تەماشا بکە! چ جۆرە بەرد و چ جۆرە تەلارێکن!» عیساش پێی فەرموو: «ئەم تەلارە مەزنانە دەبینیت؟ لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.» کاتێک عیسا لەسەر کێوی زەیتوون بەرامبەر پەرستگاکە دانیشتبوو، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنا و ئەندراوس بە تەنها لێیان پرسی: «پێمان بڵێ کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات. زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن، ”من ئەوم.“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن. کاتێک جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن مەتۆقن. دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین. قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە سەرەتای ژانەکانن. «ئاگاداری خۆتان بن، چونکە دەدرێنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدرێت. لە پێناوی مندا لەبەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان ڕادەوەستێنرێن، وەک شایەتی بۆ ئەوان. هەروەها دەبێ یەکەم جار مزگێنییەکەم بە هەموو نەتەوەکان ڕابگەیەنرێت. کاتێکیش دەتانگرن و ڕادەستتان دەکەن، پێشوەخت نیگەران مەبن لەوەی چی بڵێن، بەڵکو لەو کاتەدا چیتان پێ دەدرێت بەوە بدوێن، چونکە ئێوە نین دەدوێن، بەڵکو ڕۆحی پیرۆزە. «برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت. «کاتێک ﴿قێزەونی وێرانکەر﴾ دەبینن لەو جێگایە ڕاوەستاوە کە نابێت لێی بێ (با خوێنەر تێبگات)، ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن، ئەوەی لە سەربانە، با نەیەتە خوارەوە و نەچێتە ژوورەوە تاکو شتێک لە ماڵەوە ببات، هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات. لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر! نوێژ بکەن تاکو ئەوە لە زستاندا نەبێت، چونکە لەو ڕۆژانەدا تەنگانەیەک ڕوودەدات کە هەر لە سەرەتای دروستکردنی بەدیهێنراوانەوە لە لایەن خودا هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت.