لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌رقوس 1:13-19

مه‌رقوس 1:13-19 PNTZS

كاتێ له‌ په‌رستگاكه‌ ده‌رده‌چوو، یه‌كێک له‌ قوتابییه‌كانی پێی وت: “ڕابی ته‌ماشا بكه‌! چ جۆره‌ به‌رد و چ جۆره‌ ته‌لارێكن!” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئه‌م ته‌لاره‌ مه‌زنانه‌ ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه‌ نامێنێت كه‌ نه‌ڕوخێت”. كاتێ ئیشۆع له‌سه‌ر كێوی زه‌یتوون به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه‌ دانیشتبوو، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس به‌ ته‌نها لێیان پرسی: “پێمان بفه‌رموو كه‌ی ئه‌مانه‌ ده‌بێت؟ و نیشانه‌ چییه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ته‌واو بن؟” ئیشۆع وڵامی دانه‌وه‌ و فه‌رمووی: “ئاگاداربن! كه‌س چه‌واشه‌تان نه‌كات. زۆر كه‌س به‌ ناوی منه‌وه‌ دێن و ده‌ڵێن: من ئه‌وم! زۆر كه‌سیش چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن. كاتێ جه‌نگ و هه‌واڵی جه‌نگیش ده‌بیستن مه‌تۆقن. چونكه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ ڕووبدات، به‌ڵام هێشتا پایان نییه‌. چونكه‌ نه‌‌ته‌وه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ ڕاست ده‌بێته‌وه‌ و پاشایه‌تی له‌ پاشایه‌تی، له‌ زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه‌ ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسیێتی و شڵه‌ژاندن، ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكی ژانه‌كانه‌. ئاگاداری خۆتان بن، چونكه‌ ڕاده‌ستی كه‌نیشته‌كان ده‌كرێن، جا لێتان ده‌درێت و له‌به‌رده‌م دادوه‌ران و پاشاكان له‌ پێناوی من ڕاده‌وه‌ستێنرێن، وه‌ک گه‌واهیه‌ک بۆیان. هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئینجیل به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت. كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستتان بكه‌ن، پێش وه‌خت گرنگی به‌وه‌ی نه‌ده‌ن چی بڵێن، گوێی مه‌ده‌نێ، به‌ڵكو له‌و كاته‌دا چیتان ده‌درێتێ به‌وه‌ بدوێن، چونكه‌ ئێوه‌ نین ده‌دووێن، به‌ڵكو ڕووحی پارسایه‌. برا برای خۆی بۆ مه‌رگ ڕاده‌ست ده‌كات، باوكیش كوڕی خۆی، كوڕان له‌ دایبابیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌یانكوژن. له‌پێناوی ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو پایان دانبه‌خۆ بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت. كاتێ {گڵاویی وێرانكار} ده‌بینن كه‌ دانیئێلی پێغه‌مبه‌ر ده‌رباه‌ری وتوه‌ له‌و جێگایه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ كه‌ نابێ لێی بێت. ـ با خوێنه‌ر تێبگات ـ ئینجا با ئه‌وانه‌ی له‌ ئیهووددان هه‌ڵبێن بۆ چیاكان، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ربانه‌، با نه‌یه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و نه‌چێته‌ ژووره‌وه‌ تاكو شتێک له‌ ماڵه‌كه‌ی ببات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌ كێڵگه‌یه‌ با نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ تاكو جله‌كه‌ی ببات. له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌ی به‌حاڵی دووگیان و شیرده‌ران! نوێژ بكه‌ن تاكو ئه‌وه‌ له‌ زستاندا نه‌بێت. چونكه‌ له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌نگانه‌یه‌ک ڕووده‌دات، له‌ سه‌ره‌تای ئافریده‌كانه‌وه‌ كه‌ خودا ئافراندیانن تا ئێستا ئاوا نه‌بووه‌ و نابێت.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌رقوس 1:13-19