لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 12:4-17 - Compare All Versions

مەتا 12:4-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ ئیشۆع بیستی یوخه‌ننه‌ن گیراوه‌، به‌ره‌و گلیلا ڕۆیشت. ناسڕه‌تی به‌جێهێشت و هات له‌ كپه‌ڕناخوم نیشته‌جێ بوو، كه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌یه‌، له‌ سنووری زوه‌ولوون و نه‌پتالیم، تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه‌ بێته‌ دی: {زه‌ویی زوه‌ولوون و زه‌ویی نه‌پتالیم، ڕێگای ده‌ریا، ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن، گلیلای نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و گه‌له‌ی له‌ تاریكیدا دانیشتووه‌، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له‌ زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات} . له‌و كاته‌وه‌ ئیشۆع ده‌ستیكرد به‌ موژده‌دان و ده‌یفه‌رموو: “تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه‌”.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 PNTZS

مەتا 12:4-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک عیسا بیستی یەحیا گیراوە، گەڕایەوە بۆ ناوچەی جەلیل. ناسیرەی بەجێهێشت و هات لە شاری کەفەرناحوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاچەیە، لە سنووری زەبولون و نەفتالی، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی: ﴿ئەی خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون، جەلیلی ناجولەکەکان، ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾ لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە جاڕدان و دەیفەرموو: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.»

هاوبەشی بکە
مەتا 4 KSS