مه‌تته‌ی 12:4-17
مه‌تته‌ی 12:4-17 PNTZS
كاتێ ئیشۆع بیستی یوخه‌ننه‌ن گیراوه، به‌ره‌و گلیلا ڕۆیشت. ناسڕه‌تی به‌جێهێشت و هات له كپه‌ڕناخوم نیشته‌جێ بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌یه، له سنووری زوه‌ولوون و نه‌پتالیم، تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {زه‌ویی زوه‌ولوون و زه‌ویی نه‌پتالیم، ڕێگای ده‌ریا، ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن، گلیلای نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و گه‌له‌ی له تاریكی‌دا دانیشتووه، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات} . له‌و كاته‌وه ئیشۆع ده‌ستیكرد به موژده‌دان و ده‌یفه‌رموو: “تۆبه بكه‌ن، چونكه پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه”.





