مەتا 11:3-17 - Compare All Versions
مەتا 11:3-17 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
من بۆ تۆبه‌كردن به ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له من به‌هێزتره، شایسته‌ی ئه‌وه نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به ڕووحی پارسا و به ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام كایه‌كه به ئاگرێكی نه‌كوژاوه ده‌سووتێنێ”. ئینجا ئیشۆع له گلیلاوه بۆ یوردنه‌ن هات بۆ لای یوخه‌ننه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ماد بكرێت. به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن نه‌یهێشت و فه‌رمووی: “من پێویستیمه له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عه‌ماد بكرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموو: “ئێستا ڕێگا بده، چونكه ئاوا له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو خوداناسییه‌ک ته‌واو بكه‌ین”. ئینجا ڕێی پێ دا. كاتێ ئیشۆع عه‌ماد كرا، یه‌كسه‌ر له نێو ئاوه‌كه هه‌ستایه‌وه. ئاسمانانی بۆ كرایه‌وه و بینی ڕووحی خودا وه‌ک كۆترێک هاته خواره‌وه و هاته سه‌ری. ده‌نگێكیش له ئاسمانانه‌وه فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه پێی دڵشادم”.
مەتا 11:3-17 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
«من بۆ تۆبەکردن لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام ئەوەی لەدوای من دێت، لە من بەتواناترە، شایانی ئەوە نیم تەنانەت پێڵاوەکانیشی بۆ هەڵبگرم. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت. شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.» ئینجا عیسا لە ناوچەی جەلیلەوە هاتە سەر ڕووباری ئوردون، تاوەکو لەسەر دەستی یەحیا لە ئاو هەڵبکێشرێت. بەڵام یەحیا دەیویست ڕێی لێ بگرێت و دەیگوت: «من پێویستیم بەوەیە لەسەر دەستی تۆ لە ئاو هەڵبکێشرێم، کەچی تۆ دێیت بۆ لای من؟» عیساش وەڵامی دایەوە: «لە ئێستادا ڕێگا بدە بەم جۆرە بێت، چونکە ئاوا لە ئێمە دەوەشێتەوە بۆ ئەوەی هەموو ڕاستودروستییەک بێتە دی.» ئینجا ڕێی دا. هەرکە عیسا لە ئاو هەڵکێشرا، لە ئاوەکە هاتە دەرەوە. لەو ساتەدا ئاسمان کرایەوە و ڕۆحی خودای بینی وەک کۆترێک هاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە. دەنگێکیش لە ئاسمانەوە فەرمووی: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، ئەوەی زۆر پێی دڵشادم.»