لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 11:3-17

مه‌تته‌ی 11:3-17 PNTZS

من بۆ تۆبه‌كردن به‌ ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له‌ من به‌هێزتره‌، شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له‌ عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كایه‌كه‌ به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێ”. ئینجا ئیشۆع له‌ گلیلاوه‌ بۆ‌ یوردنه‌ن هات بۆ لای یوخه‌ننه‌ن، تا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌ماد بكرێت. به‌ڵام یوخه‌ننه‌ن نه‌یهێشت و فه‌رمووی: “من پێویستیمه‌‌ له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ عه‌ماد بكرێم، كه‌چی تۆ دێیت بۆ لای من؟” ئیشۆعیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی فه‌رموو: “ئێستا ڕێگا بده‌، چونكه‌ ئاوا له‌ ئێمه‌ ده‌وه‌شێته‌وه‌ هه‌موو خوداناسییه‌ک ته‌واو بكه‌ین”. ئینجا ڕێی پێ دا. كاتێ ئیشۆع عه‌ماد كرا، یه‌كسه‌ر له‌ نێو ئاوه‌كه‌ هه‌ستایه‌وه‌. ئاسمانانی بۆ كرایه‌وه‌ و بینی ڕووحی خودا وه‌ک كۆترێک هاته‌ خواره‌وه‌ و هاته‌ سه‌ری. ده‌نگێكیش له‌ ئاسمانانه‌وه‌ فه‌رمووی: “ئه‌مه‌یه‌ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، كه‌ پێی دڵشادم”.