مەتا 30:24-35
مەتا 30:24-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و كاته نیشانه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له ئاسماندا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا هه‌موو هۆزه‌كانی زه‌وی شیوه‌ن ده‌گێڕن، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بینن به‌سه‌ر هه‌وری ئاسماندا به هێز و شكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه دێت. فریشته‌كانی به كه‌ڕه‌نایه‌كی مه‌زنه‌وه ده‌نێرێ، بژارده‌كانی له چوار باكه كۆده‌كه‌نه‌وه، له‌مسه‌ری ئاسمانانه‌وه تا ئه‌وسه‌ری. له دارهه‌نجیره‌وه په‌ند وه‌رگرن: كاتێ لقه‌كانی نه‌رم بوون و گه‌ڵایان كرد، ده‌زانن هاوین نزیكه. به هه‌مان شێوه، ئێوه‌ش كه هه‌موو ئه‌م شتانه‌تان بینی، بزانن نزیكه و له‌به‌رده‌رگایه. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌رناچێت تاكو ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت. ئاسمان و زه‌وی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام وشه‌كانم به‌سه‌رناچن.
مەتا 30:24-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە. «پەند لە دار هەنجیر وەربگرن: کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە. بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش هەموو ئەم شتانە دەبینن، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت، هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی. ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.