مەتا 1:21-14 - Compare All Versions
مەتا 1:21-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كاتێ له یروشلایم نزیک بوونه‌وه، گه‌یشتنه بێت‌فاجی لای كێوی زه‌یتوون، ئیشۆع دووان له قوتابییه‌كانی نارد پێی فه‌رموون: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، یه‌كسه‌ر ماكه‌رێک ده‌بینن به‌ستراوه‌ته‌وه، جاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵه. بیكه‌نه‌وه و بۆمیان بهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک شتێكی پێ وتن، بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیانه، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ده‌یاننێرێت”. ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه وتراوه بێته‌دی كه ده‌فه‌رمووێ: {به كچه‌كه‌ی سهیۆن بڵێن، ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته لات، دڵنه‌رمه و سواری ماكه‌رێک و جاشی ماكه‌رێک بووه} . دوو قوتابییه‌كه ڕۆیشتن، وه‌ک ئیشۆع فه‌رمانی پێدابوون، كردیان. ماكه‌ر و جاشه‌كه‌یان هێنا، جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر پشتیان ڕاخست و ئیشۆع سواربوو. كۆمه‌ڵانێكی زۆرتر جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست. خه‌ڵكی دیكه لقیان له دار بڕییه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕایانخست. ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی وا له پێشی ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وانه‌ش كه دوای كه‌وتبوون، هاواریان ده‌كرد: “هۆشانا بۆ ڕۆڵه‌ی داوید! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! هۆشانا له به‌رزایی!” كاتێ چووه نێو یروشلایم، هه‌موو شاره‌كه خرۆشا و وتیان: “ئه‌مه كێیه؟” كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه”. ئیشۆع چووه نێو په‌رستگای خودا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه كڕین و فرۆشتنیان له په‌رستگادا ده‌كرد، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و ته‌ختی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا. پێی فه‌رموون: “نووسراوه، {ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌بردرێت} ، به‌ڵام ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان!} نابینا و شه‌له‌كان له په‌رستگا هاتنه لای و ئه‌ویش چاكیكردنهوه.
مەتا 1:21-14 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە و گەیشتنە گوندی بێت‌فاجی لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد و پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، دەستبەجێ ماکەرێک دەبینن بەستراوەتەوە، جاشکەکەی لەگەڵە. بیکەنەوە و بۆ منیان بهێنن. ئەگەر یەکێک شتێکی پێ گوتن، دەڵێن: گەورەمان پێویستی پێیانە، ئەویش یەکسەر دەیاننێرێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە گوتراوە بێتە دی کە دەفەرموێ: ﴿بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە.﴾ قوتابییەکان ڕۆیشتن و وەک ئەوەی عیسا فەرمانی پێدابوون، کردیان. ماکەر و جاشکەکەیان هێنا، کەواکانیان خستە سەر پشتی و عیسا سواربوو. خەڵکێکی ئێجگار زۆر کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست. خەڵکی دیکە لقە داریان دەبڕییەوە و لەسەر ڕێگاکە ڕایاندەخست. ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا بۆ کوڕی داود!» «﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «هۆسانا بۆ خودا!» کاتێک عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم، هەموو شارەکە خرۆشا و گوتیان: «ئەمە کێیە؟» خەڵکەکەش دەیانگوت: «ئەمە پێغەمبەر عیسایە، خەڵکی ناسیرەی جەلیلە.» عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و هەموو ئەوانەی دەرکرد کە لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. پێی فەرموون: «نووسراوە، ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت،﴾ بەڵام ئێوە دەیکەنە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾» نابینا و شەلەکان لە پەرستگا هاتنە لای و ئەویش چاکیکردنەوە.