یەهوزا 13:1-16
یەهوزا 13:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وێلن كه تاهه‌تایه ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه. ئه‌خنوخی حه‌وته‌م له ئاده‌مه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه پێشبینی كرد و وتی: “ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار له‌نێو هه‌زارانی پارسایاندا دێت، تاكو هه‌مووان حوكم بكات و هه‌موو خوانه‌ناسان سزا بدات، له‌به‌ر هه‌موو كرداره خوانه‌ناسییه‌كانیان كه‌وا له ڕێبازی خوانه‌ناسی كردوویانه و ئه‌و قسه ڕه‌قانه‌ی ئه‌و گوناهباره خوانه‌ناسانه له دژی وتوویانه”. ئه‌وانه بۆڵه‌بۆڵكار و گله‌ییكارن، به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سه‌كانیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و قسه‌ی گه‌وره ده‌كه‌ن، به ڕووپامایی ستایشی خه‌ڵک ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
یەهوزا 13:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە. حەنۆخ کە لە نەوەی حەوتەمی ئادەمە لەبارەی ئەوانەوە پێشبینیی کرد: «سەیر بکەن، یەزدان لەگەڵ هەزاران فریشتەی پیرۆزی خۆی دێت، تاکو هەموو خەڵک حوکم بدات و تاوانباریان بکات بە ئەنجامدانی هەموو ئەو کردەوە خوانەناسییانەی کە بەهۆی خوانەناسییان ئەنجامیان داوە، هەروەها هەموو ئەو قسە ڕەقانەی کە گوناهبارە خوانەناسەکان لە دژی ئەو گوتوویانە.» ئەوانە بۆڵەبۆڵکەر و گلەییکەرن، بەگوێرەی ئارەزووە خراپەکانیان هەڵسوکەوت دەکەن و قسەی گەورە دەکەن، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە دووڕوویی ستایشی خەڵک دەکەن.