لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌یامی پارسا ئیهوودا 13:1-16

په‌یامی پارسا ئیهوودا 13:1-16 PNTZS

شه‌پۆلی ده‌ریای هه‌ڵچوون به‌ كه‌فی شه‌رمه‌زاری، ئه‌ستێره‌ی وێلن كه‌ تاهه‌تایه‌ ڕه‌شایی تاریكییان بۆ هه‌ڵگیراوه‌. ئه‌خنوخی حه‌وته‌م له‌ ئاده‌مه‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه‌ پێشبینی كرد و وتی: “ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگار له‌نێو هه‌زارانی پارسایاندا دێت، تاكو هه‌مووان حوكم بكات و هه‌موو خوانه‌ناسان سزا بدات، له‌به‌ر هه‌موو كرداره‌ خوانه‌ناسییه‌كانیان كه‌وا له‌ ڕێبازی خوانه‌ناسی كردوویانه‌ و ئه‌و قسه‌ ڕه‌قانه‌ی ئه‌و گوناهباره‌ خوانه‌ناسانه‌ له‌ دژی وتوویانه‌”. ئه‌وانه‌ بۆڵه‌بۆڵكار و گله‌ییكارن، به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سه‌كانیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و قسه‌ی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، به‌ ڕووپامایی ستایشی خه‌ڵک ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌یامی پارسا ئیهوودا 13:1-16