کردار 17:21-25
کردار 17:21-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ گه‌یشتینه یروشلایم، برایان به خۆشییه‌وه پێشوازییان لێكردین. ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون. پۆڵۆس سڵاوی لێ‌كردن و یه‌ک به یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه خودا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا به‌هۆی ڕاژه‌كه‌ی كردی. كه گوێیان لێ‌بوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن. وایان بیستووه كه تۆ هه‌موو ئه‌و جووانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له مووشێ و پێیان ده‌ڵێی كوڕانیان خروسه‌بڕان نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین. كه‌واته چی بكرێت؟ هه‌ر ده‌بێ جه‌ماوه‌ر كۆ ببنه‌وه، بێگومان ده‌بیستن كه تۆ هاتوویت، جا ئه‌وه بكه كه پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان له‌لایه نه‌زریان له‌سه‌ره. بیانبه و له‌گه‌ڵیان خۆت بێگه‌رد بكه‌وه و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیان ووتراوه ڕاست نییه، تۆش به پاراستنی ته‌ورات ڕه‌فتار ده‌كه‌یت. ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش كه باوه‌ڕیان هێناوه، په‌یامێكمان ناردووه و فه‌رمانمان كرد خۆیان له قوربانی بت و له خوێن، له خنكاو و له داوێنپیسی بپارێزن”.
کردار 17:21-25 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک گەیشتینە ئۆرشەلیم، برایان بە خۆشییەوە پێشوازییان لێ‌کردین. ڕۆژێک دواتر پۆڵس لەگەڵمان هاتە لای یاقوب، هەموو پیرانیش ئامادەبوون. پۆڵس سڵاوی لێکردن و یەک بە یەکی ئەوەی پێ ڕاگەیاندن کە خودا لەنێو ناجولەکەکاندا لە ڕێگەی خزمەتەکەیەوە کردوویەتی. کە گوێیان لێ‌بوو، ستایشی خودایان کرد و پێیان گوت: «برا دەبینیت کە هەزاران کەس لەناو جولەکەدا باوەڕیان هێناوە و هەموو دڵگەرمی تەوراتن. ئاگادار کراونەتەوە کە تۆ هەموو جولەکەکانی نێو نەتەوەکان فێری هەڵگەڕانەوە لە تەوراتی مو‌سا دەکەیت و پێیان دەڵێی منداڵەکانیان خەتەنە نەکەن و بەگوێرەی نەریت نەژین. کەواتە چی بکرێت؟ بێگومان دەبیستن کە تۆ هاتوویت، جا ئەوە بکە کە پێت دەڵێین: چوار پیاومان لەلایە نەزریان لەسەرە، بیانبە و لەگەڵیان خۆت پاک بکەرەوە و نرخی سەرتاشینەکەیان بۆ بدە، ئەوسا هەموو دەزانن ئەوەی دەربارەی تۆ پێیان گوتراوە ڕاست نییە و تۆش بەپێی تەورات دەڕۆیت. دەربارەی ناجولەکەکانیش کە باوەڕیان هێناوە، نامەیەکمان ناردووە و فەرمانمان کرد خۆیان لە قوربانی بت و لە خوێن، لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و لە داوێنپیسی بپارێزن.»