لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 17:21-25

كردار 17:21-25 PNTZS

كاتێ گه‌یشتینه‌ یروشلایم، برایان به‌ خۆشییه‌وه‌ پێشوازییان لێكردین. ڕۆژێک دواتر پۆڵۆس له‌گه‌ڵمان هاته‌ لای یاقوو، هه‌موو پیرانیش ئاماده‌بوون. پۆڵۆس سڵاوی لێكردن و یه‌ک به‌ یه‌كی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن كه‌ خودا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا به‌هۆی ڕاژه‌كه‌ی كردی. كه‌ گوێیان لێبوو، خودایان شكۆدار كرد و پێیان وت: “برا تۆ ده‌بینیت به‌ هه‌زاران هه‌ن له‌نێو جووه‌كاندا باوه‌ڕیان هێناوه‌ و هه‌موو دڵگه‌رمی ته‌وراتن. وایان بیستووه‌ كه‌ تۆ هه‌موو ئه‌و جووانه‌ی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندان فێری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌یت له‌ مووشێ و پێیان ده‌ڵێی كوڕانیان خروسه‌بڕان نه‌كه‌ن و به‌گوێره‌ی نه‌ریت نه‌ژین. كه‌واته‌ چی بكرێت؟ هه‌ر ده‌بێ جه‌ماوه‌ر كۆ ببنه‌وه‌، بێگومان ده‌بیستن كه‌ تۆ هاتوویت، جا ئه‌وه‌ بكه‌ كه‌ پێت ده‌ڵێین: چوار پیاومان له‌لایه‌ نه‌زریان له‌سه‌ره‌. بیانبه‌ و له‌گه‌ڵیان خۆت بێگه‌رد بكه‌وه‌ و نرخی سه‌رتاشینه‌كه‌یان بۆ بده‌، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی تۆ پێیان ووتراوه‌ ڕاست نییه‌، تۆش به‌ پاراستنی ته‌ورات ڕه‌فتار ده‌كه‌یت. ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌كانیش كه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌، په‌یامێكمان ناردووه‌ و فه‌رمانمان كرد خۆیان له‌ قوربانی بت و له‌ خوێن، له‌ خنكاو و له‌ داوێنپیسی بپارێزن”.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە كردار 17:21-25