یەکەم پەترۆس 1:3-9
یەکەم پەترۆس 1:3-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی ژنه‌كان، به هه‌مان شێوه ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه به ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه، كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن. با ڕازاوه‌ییتان ده‌ره‌كی نه‌بێت، له ئه‌گریجه‌ی پرچ و زێڕ به‌خۆوه‌كردن و جلی باش له‌به‌ركردن، به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه. چونكه به‌م شێوه‌یه ژنه پارسا‌كان له كۆندا، كه هیوایان به خودا بوو، خۆیان ده‌ڕازانده‌وه، ملكه‌چی مێرده‌كانیان ده‌بوون، وه‌ک سارا گوێڕایه‌ڵی ئه‌وڕاهه‌م بوو، به “گه‌وره‌م” بانگی ده‌كرد. ئێوه‌ش بوونه‌ته كچی ئه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن و هه‌رگیز له شتێک نه‌ترسن. به هه‌مان شێوه، مێرده‌كان، به هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان نیشته‌جێ بن وه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی مێیینه‌ی لاوازتر، ڕێزیان بگرن كه هاومیراتی به‌خششی ژیانن له‌گه‌ڵتان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێنه‌كه‌وێت. له كۆتاییدا، هه‌مووتان به یه‌ک هه‌سته‌وه یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن. خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، یان جنێو به جنێو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، تاكو ببنه میراتگری داڕشت.
یەکەم پەترۆس 1:3-9 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی ژنەکان، بە هەمان شێوە ملکەچی مێردەکانتان بن، تەنانەت ئەگەر هەندێکیان گوێڕایەڵی وشەی خودا نەبوون، ئەوا ژنەکان بێ وشە بە ڕەوشتیان دەیانبەنەوە، کاتێک لەخواترسی و ڕەوشتی پاکتان ببینن. با ڕازاوەییتان دەرەکی نەبێت، لە ئەگریجەی پرچ و زێڕ بەخۆوەکردن و جلی باش لەبەرکردن، بەڵکو لەناو دڵتان‌دا شاراوە و لەناونەچوو بێ، ڕازاندنەوەی ڕۆحێکی نەرم و هێمن، ئەوەی لەلای خودا گرانبەهایە، چونکە بەم شێوەیە ژنە پیرۆزەکان لە کۆندا، کە هیوایان بە خودا بوو، خۆیان دەڕازاندەوە، ملکەچی مێردەکانیان دەبوون، وەک سارا گوێڕایەڵی ئیبراهیم بوو، بە گەورە بانگی دەکرد. ئێوەش بوونەتە کچی ئەو، ئەگەر چاکە بکەن و لە هیچ شتێک نەترسن. بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت. لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن. خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت،