لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:3-9

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:3-9 PNTZS

ئه‌ی ژنه‌كان، به‌ هه‌مان شێوه‌ ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیان گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه‌ش نه‌بوون، ئه‌وا ژنه‌كان بێ وشه‌ به‌ ڕه‌وشتیان ده‌یانبه‌نه‌وه‌، كاتێ خواترسی و ڕه‌وشتی پاكتان ببینن. با ڕازاوه‌ییتان ده‌ره‌كی نه‌بێت، له‌ ئه‌گریجه‌ی پرچ و زێڕ به‌خۆوه‌كردن و جلی باش له‌به‌ركردن، به‌ڵكو له‌نێو دڵتان شاراوه‌ و له‌ناونه‌چوو بێ، ڕازاندنه‌وه‌ی ڕووحێكی نه‌رم و هێمن، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا گرانبه‌هایه‌. چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ژنه‌ پارسا‌كان له‌ كۆندا، كه‌ هیوایان به‌ خودا بوو، خۆیان ده‌ڕازانده‌وه‌، ملكه‌چی مێرده‌كانیان ده‌بوون، وه‌ک سارا گوێڕایه‌ڵی ئه‌وڕاهه‌م بوو، به‌ “گه‌وره‌م” بانگی ده‌كرد. ئێوه‌ش بوونه‌ته‌ كچی ئه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و هه‌رگیز له‌ شتێک نه‌ترسن. به‌ هه‌مان شێوه‌، مێرده‌كان، به‌ هه‌ستیاری له‌گه‌ڵ ژنه‌كانتان نیشته‌جێ بن وه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌فرێكی مێیینه‌ی لاوازتر، ڕێزیان بگرن كه‌ هاومیراتی به‌خششی ژیانن له‌گه‌ڵتان، تاكو نوێژه‌كانتان كۆسپی تێنه‌كه‌وێت. له‌ كۆتاییدا، هه‌مووتان به‌ یه‌ک هه‌سته‌وه‌ یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن. خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، یان جنێو به‌ جنێو، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه‌ بۆ ئه‌مه‌ بانگكراون، تاكو ببنه‌ میراتگری داڕشت.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 1:3-9