لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:136-26

زەبوورەکان 13:136-26 KSS

بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. عۆگی پاشای باشان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. خاکەکەیانی کرد بە میرات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ستایشی خودای ئاسمان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ زەبوورەکان 136:13-26 شێوەکاری؟؟؟