لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 13:136-26

زەبوورەکان 13:136-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وه‌ی ده‌ریای سووفی كرد به‌ دوو به‌شه‌وه‌، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئـیسـڕائیلی به‌ نێویدا په‌ڕانده‌وه‌، چونكه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جاویدانیه‌‌. فیرعه‌ون و هێزه‌كه‌ی فڕێدایه‌ ده‌ریای سووف، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بیابان ڕابه‌ری گه‌لی خۆی كرد، چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی پاشا مه‌زنـه‌كـانی لـه‌نـاوبـرد، چـونـكـه‌ مـیـهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی پاشا ناوداره‌كانی كوشت. چونكه‌ میهره‌بانیـه‌كـه‌ی جـاویـدانـیه‌‌. سـیــحـۆنـی پـاشـای ئـه‌مـوریـیـه‌كـان. چـونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. عـۆگـی پـاشـای بـاشان. چـونـكـه‌ مـیـهـره‌بـانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانـیـه‌‌. زه‌ویــه‌كـه‌یـانـی كـرد بـه‌ مـیـرات. چـونـكـه‌ مـیـهــره‌بــانـیـه‌كـه‌ی جـاویـدانـیـه‌‌. به‌ میرات بۆ ئیسڕائیلی به‌نده‌ی خۆی. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌بیرهاته‌وه‌ كاتێ زه‌لیل بووین. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی ده‌ریـهـێـنـایـن لـه‌نێو دوژمنمان. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. ئه‌وه‌ی نان ده‌داته‌ هه‌موو ئاده‌میزادێک. چونكه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌. سـوپـاسـی خـوداوه‌نـدی ئـاسـمـانـان بـكـه‌ن. چـونـكـه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌‌.

زەبوورەکان 13:136-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. عۆگی پاشای باشان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. خاکەکەیانی کرد بە میرات، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. ستایشی خودای ئاسمان بکەن، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.