لۆگۆی ئەپی پەرتووکی پیرۆز
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 65:119-72

زەبوورەکان 65:119-72 KSS

ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت. هەستی باش و زانینم فێر بکە، چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە. بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم، بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم. تۆ چاکیت و چاکەکاری، فەرزەکانی خۆتم فێر بکە. لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن، بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم. دڵیان وەک پیو بێ هەستە، بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من. چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم. فێرکردنی دەمی تۆ لە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من.