عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت. کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت. [بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.]» دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟» عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم: لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!» لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا. ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»
مەرقۆس 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە مەرقۆس 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: مەرقۆس 22:11-33
3 Days
We think that our thoughts can be kept in secret in our mind, but they cannot. The Bible makes this concept of the power of our thoughts simple: as a person thinks on the inside, this is who they will become on the outside. Thoughts produce a result. Our thoughts can make us ill or help us to heal. Jesus shows us how to become free from these things.
This three-day reading plan from Dr. Tony Evans will teach you how to exercise spiritual authority over mountains, aiding in overcoming obstacles that seem impassable in our own spiritual lives.
Experience the Passion Week like never before with video tours that take you to the exact locations in Jerusalem where it happened. This 3-day reading plan gives you relevant Scriptures, practical devotionals, and daily, stunning HD videos to help you connect the Bible and its lands to your life.
4 days
Vance K. Jackson leads readers through Mark 11 and unpacks uncommon wisdom principles hidden within Jesus’ encounter with the fig tree. Don’t let fear stunt your growth. Don’t let pride and unbelief will derail your development. What are you holding on to? Choose to pluck up fear and plant faith in every area of your life. Let God’s Word soften your heart as you read this timely message.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان