ئەیوب کورتە باسێک
کورتە باسێک
ملکەچبوونی باوەڕدار بۆ ئازارەکانی دەبێتە مایەی شکۆمەندی خودا.
ئەم چیرۆکە باسی ئاڵۆزترین و قووڵترین کێشەی ژیانی مرۆڤایەتییە. نزیکەی دە سەدە بەر لە زایین کۆمەڵێک کێشەی قورس ڕووبەڕووی ئەیوب بووەوە. ئەم پەڕتووکە سەرگوزەشتەی ئەو کارەساتانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە تووشی ئەیوب هاتن، هەروەها باسی قسەی سێ هاوڕێی ئەیوب دەکات کە بۆ دڵدانەوەی هاتنە لای. هەریەکەیان هەوڵی دا لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە ئەو هۆکارانە دەستنیشان بکات کە ئەیوبی تووشی ئازار کردووە. هەروەها کەسی چوارەم کە ناوی ئەلیهو بوو ویستی بابەتەکە کورت بکاتەوە، شیکردنەوەی چوارەمی بۆ ئازارەکانی ئەیوب کرد. لە کۆتاییدا خودا خۆی قسەی لەگەڵ ئەیوب کرد، ئەیوب تێگەیشت کە ئێمە پێویستمان بە خودی خودا هەیە زیاتر لەوەی کە پێویستمان بە وەڵامدانەوەکانی هەبێت بۆ شیکردنەوەی کێشەکانی ژیان. لە کۆتایی پەڕتووکەکە باسی چاکبوونەوەی ئەیوب دەکات لە برین و ئازارەکانی، هەروەها خودا لەپێشتر زیاتر بەرەکەتداری دەکات.
لەم پەڕتووکە پێویستی تەواوی مرۆڤ بە متمانەبوون بە خودا بە فراوانی باسی لێوەکراوە. مرۆڤ پێویستی بەوە هەیە بزانێت هۆکاری ڕووداوە قورس و پڕ لە ئازارەکان چین، هەروەها بۆچی ڕووبەڕوویان بووەتەوە. دەکرێ سنووری توانا مرۆڤایەتییەکانمان ببەزێنین بە باوەڕبوونمان بە خودا، چونکە خودا هۆکاری ڕووداوەکان دەزانێت و هەموو شتێک دەگۆڕێت بۆ چاکەی ئەوانەی خودایان خۆشدەوێت. پێویستە ئێمە ئەو وانە گرنگە فێربین: ئەگەر هەموو شتێکمان لەدەست دا و جگە لە خودا هیچمان نەما خودا بەسە بۆ ژیانمان.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
ئەیوب کورتە باسێک: KSS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.