لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەیدابوون 10:11-26

پەیدابوون 10:11-26 KSS

ئەمانەش نەوەکانی سامن. دوو ساڵ لەدوای لافاوەکە، کاتێک سام تەمەنی سەد ساڵ بوو، ئەرپەکشاد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. دوای لەدایکبوونی ئەرپەکشاد، سام پێنج سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. ئەرپەکشاد لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا بووە باوکی شالەح. دوای لەدایکبوونی شالەح، ئەرپەکشاد چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. شالەح لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی عێبەر. دوای لەدایکبوونی عێبەر، شالەح چوار سەد و سێ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. عێبەر لە تەمەنی سی و چوار ساڵیدا بووە باوکی پەلەگ. لەدوای لەدایکبوونی پەلەگ، عێبەر چوار سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. پەلەگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ڕەعو. دوای لەدایکبوونی ڕەعو، پەلەگ دوو سەد و نۆ ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. ڕەعو لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا بووە باوکی سەروگ. دوای لەدایکبوونی سەروگ، ڕەعو دوو سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. سەروگ لە تەمەنی سی ساڵیدا بووە باوکی ناحۆر. دوای لەدایکبوونی ناحۆر، سەروگ دوو سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. ناحۆر لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵیدا بووە باوکی تارەح. دوای لەدایکبوونی تارەح، ناحۆر سەد و نۆزدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. تارەح لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا بووە باوکی ئەبرام و ناحۆر و هاران.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە پەیدابوون 10:11-26