ڕۆما 18:6-22
ڕۆما 18:6-22 PNTZS
ئێوه له گوناه ئازاد كران و بوونه كۆیله‌ی بێتاوانی. له‌به‌ر لاوازی جه‌سته‌تان مرۆڤانه ده‌دوێم. چونكه چۆن له‌پێشا ئه‌ندامانی له‌شتان وه‌ک كۆیله‌ی گڵاوی و خراپه بۆ خراپه پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ئه‌ندامانتان وه‌ک كۆیله‌ی بێتاوانی بۆ پارسایی پێشكه‌ش بكه‌ن. چونكه كاتێ كۆیله‌ی گوناه بوون، سه‌باره‌ت به خوداناسی ئازاد بوون. ئه‌و كات چ به‌رهه‌مێكتان هه‌بوو له‌و شتانه‌ی ئێستا شه‌رمتان پێیه‌تی؟ چونكه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه مه‌رگه. به‌ڵام ئێستا كه له گوناه ئازاد كراون و بوونه كۆیله‌ی خودا، به‌رهه‌متان بۆ پارسایی هه‌یه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ژیانی جاویدانیه.





