په‌سنییه‌كان 65
65
هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی ستاشیه هی داوید.
1 خودایه، ستایشكردن له سیهیۆن شایانی تۆیه، نه‌زره‌كانمان بۆ تۆ به‌جێ ده‌هێنین.
2 ئه‌ی ئه‌وه‌ی گوێت له نوێژ ده‌بێت، هه‌موو ئاده‌میزادێک بۆ لای تۆ دێت.
3 كاتێ گوناه به‌سه‌رماندا زاڵ ده‌بێت، تۆ كه‌فاره‌تی یاخیبوونه‌كانمان ده‌كه‌یت.
4 به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانده‌بژێریت و نزیكیان ده‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ت بژین. تێر بووین له چاكیی ماڵه‌كه‌ت، له په‌رستگای پارسا‌ی تۆ.
5 به سامناكیی دادپه‌روه‌ری وه‌ڵاممان ده‌ده‌یته‌وه، ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دانیشتووانی سه‌راپای زه‌وی و ده‌ریا دووره‌كان پشتت پێده‌به‌ستن.
6 كه به هێزی خۆت چیاكانت جێگیر كردووه، به توانا چه‌كدارت كردووه.
7 كه هه‌ڵچوونی ده‌ریاكان هێمن ده‌كه‌یته‌وه، هه‌ڵچوونی شه‌پۆڵه‌كانیان و ئاژاوه‌ی گه‌لان.
8 دانیشتوانی ئه‌وپه‌ڕی جیهان له نیشانه‌كانت ده‌ترسن. شوێنی به‌ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان و ئاوابوونی ئێواران، شادمان ده‌بن.
9 بایه‌خ به زه‌وی ده‌ده‌یت و ئاوی ده‌ده‌یت. زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌یت. جۆگه‌كانی خودا پڕ ئاون. خۆراكیان ئاماده ده‌كه‌یت، چونكه به‌م شێوه‌یه ڕێكتخستووه.
10 هێڵه جووته‌كانی تێر ئاو ده‌كه‌یت و ته‌خت و ڕێكیان ده‌كه‌یت. به لێزمه‌ی باران پاراوی ده‌كه‌یت و به‌روبوومیان داڕشت ده‌كه‌یت.
11 به دڵتێریی خۆت تاج ده‌خه‌یته سه‌ر ساڵ و ڕێڕه‌وه‌كانت چه‌وری لێ ده‌چۆڕێت.
12 له‌وه‌ڕگاكانی ده‌شتوده‌ر پڕ ده‌بن، ناوقه‌دی گرده‌كان به شادی ده‌به‌ستییه‌وه.
13 مێرگه‌كان به ڕان و مێگه‌ل داده‌پۆشرێن، دۆڵه‌كان ده‌غلودان له‌به‌رده‌كه‌ن، له شادومانیدا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و گۆرانیش ده‌ڵێن.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
په‌سنییه‌كان 65: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧