لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 9:65-11

په‌سنییه‌كان 9:65-11 PNTZS

بایه‌خ به‌ زه‌وی ده‌ده‌یت و ئاوی ده‌ده‌یت. زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌یت. جۆگه‌كانی خودا پڕ ئاون. خۆراكیان ئاماده‌ ده‌كه‌یت، چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕێكتخستووه‌. هێڵه‌ جووته‌كانی تێر ئاو ده‌كه‌یت و ته‌خت و ڕێكیان ده‌كه‌یت. به‌ لێزمه‌ی باران پاراوی ده‌كه‌یت و به‌روبوومیان داڕشت ده‌كه‌یت. به‌ دڵتێریی خۆت تاج ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ساڵ و ڕێڕه‌وه‌كانت چه‌وری لێ ده‌چۆڕێت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان