په‌سنییه‌كان 11:51-18
په‌سنییه‌كان 11:51-18 PNTZS
له به‌رچاوی خۆت ده‌رم مه‌كه، ڕووحی پارسا‌ی خۆتم لێ مه‌سێنه‌وه. شادیی ڕزگاری خۆتم پێ بده‌ره‌وه، به ڕووحێكی خۆویستانه پشتگیریم بكه. ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ ده‌كه‌م، گوناهباران ده‌گه‌ڕێنه‌وه لات. خودایه، خودای ڕزگاریم، له سزای خوێن ڕشتن ده‌ربازم بكه، تا زمانم ستایشی چاكخوازیت بكات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، لێوه‌كانم بكه‌ره‌وه و ده‌مم ستایشت ڕابگه‌ێنێت. چونگه تۆ به قوربانی دڵشاد نابیت، ئه‌گینا پێشكه‌شی ده‌كه‌م، به قوربانیی سووتاندن ڕازی نابیت. قوربانییه‌كان بۆ خودا ڕووحی شكاوه‌یه، خودایه، تۆ به سووكییه‌وه ته‌ماشای دڵی شكاو و وردوخاشكراو ناكه‌یت. به ڕه‌زامه‌ندی خۆت چاكه له‌گه‌ڵ سیهیۆن بكه. شوره‌كانی یروشلایم بنیاد بنێوه.





