لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

په‌سنییه‌كان 12:102-28

په‌سنییه‌كان 12:102-28 PNTZS

تۆش ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ له‌سه‌ر ته‌ختی. نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ یادت ده‌كه‌نه‌وه‌. تۆ هه‌ڵده‌ستیت و به‌زه‌ییت به‌ سیهیۆن دێته‌وه‌، چونكه‌ ماوه‌ی میهره‌بانییه‌، چونكه‌ كاتی هاتووه‌. چونكه‌ به‌نده‌كانت به‌ تاسه‌وه‌ن بۆ به‌رده‌كانی. دڵیان ده‌سووتێ‌ بۆ گڵه‌كه‌ی. نه‌ته‌وه‌كان له‌ ناوی په‌روه‌ردگار ده‌ترسن، هه‌موو پاشاكانی زه‌ویش له‌ شكۆمه‌ندیت. چونكه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار سیهیۆنی بنیاد نا، به‌ شكۆمه‌ندیی خۆی ده‌بینرێت. ئاوڕ له‌ نوێژی ناچاره‌كان ده‌داته‌وه‌، نوێژه‌كانیان به‌ كه‌م نازانێت. ئه‌مه‌ بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌نووسرێت، گه‌لێک ئافریده‌ ده‌كرێت كه‌ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كات. چونكه‌ په‌روه‌ردگار له‌ به‌رزایی پارساگای خۆیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ خواره‌وه‌. له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری زه‌وی ده‌كات، تا هه‌نیسكی دیله‌كان ببیستێت، ڕاده‌ستكراوانی مه‌رگ ئازاد ده‌كات. تا له‌ سیهیۆن باسی ناوی په‌روه‌ردگار بكرێت، له‌ یروشلایم ستایشی. كاتێ گه‌لان و پاشایه‌تییه‌كان پێكه‌وه‌ بۆ په‌رستنی په‌روه‌ردگار كۆده‌بنه‌وه‌. له‌ ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌نم هێزی كزكردم. ڕۆژگاری كورتكردم. ده‌ڵێم: “خودایه‌، له‌ ناوه‌ڕاستی ڕۆژگارم لام مه‌ده‌. ساڵانی تۆ بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌. له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زه‌ویت دامه‌زراندووه‌. ئاسمانانیش ده‌ستكردی تۆن. ئه‌وان له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت. هه‌موو وه‌ک كراس كۆن ده‌بن، وه‌ک پۆشاک ده‌یانگۆڕیت و ده‌گۆڕێن. به‌ڵام تۆ هه‌ر وه‌ک خۆتی. ساڵانی تۆ كۆتایی نایه‌ت. ڕۆڵه‌كانی به‌نده‌كانت نیشته‌جێ‌ ده‌بن و نه‌وه‌كانیان له‌ به‌رده‌مت جێگیر ده‌بن”.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ په‌سنییه‌كان 102:12-28 شێوەکاری؟؟؟

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە په‌سنییه‌كان 12:102-28