مه‌تته‌ی 1:5-10
مه‌تته‌ی 1:5-10 PNTZS
كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بینی، چووه سه‌ر چیاكه، كه دانیشت، قوتابییه‌كانی لێی هاتنه پێشه‌وه، زاری كرده‌وه، فێری كردن و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌ژاران له‌ڕووح، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان هی ئه‌وانه. به‌خته‌وه‌ری بۆ په‌ژاره‌داران، چونكه دڵنه‌وایی ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه. به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه تێر ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌زه‌ییداران، چونكه به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه خودا ده‌بینن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه به ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ قاودراوان له پێناوی خوداناسی، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمان هی ئه‌وانه.





