لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 17:4-24

مه‌تته‌ی 17:4-24 PNTZS

له‌و كاته‌وه‌ ئیشۆع ده‌ستیكرد به‌ موژده‌دان و ده‌یفه‌رموو: “تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه‌”. كاتێ ئیشۆع له‌ كه‌ناری ده‌ریای گلیلادا ده‌ڕۆیشت، دوو برای بینی، شیمعون كه‌ پێی ده‌ووترێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، تۆڕیان فڕێده‌دایه‌ ده‌ریاوه‌، چونكه‌ ماسیگر بوون. پێی فه‌رموون: “وه‌رن به‌دوام، ده‌تانكه‌مه‌ ڕاوچیی مرۆڤ”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. كه‌ له‌وێ تێپه‌ڕی، دوو برای دیكه‌ی بینی، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، له‌ كه‌شتیه‌كدا له‌گه‌ڵ زه‌بدی باوكیان تۆڕه‌كانیان چاكده‌كرده‌وه‌، ئه‌وانیشی بانگهێشتكرد. یه‌كسه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ و باوكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد. هه‌واڵی هه‌موو سوریای گرته‌وه‌، هه‌رچی نه‌خۆش هه‌بوو به‌ ده‌رد و جۆره‌ها ئازاره‌وه‌، شێت و خوودار و ئیفلیجه‌كان، هه‌موویان بۆ لای هێنا، ئه‌ویش چاره‌سه‌ریكردنه‌وه‌.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 17:4-24