مه‌تته‌ی 47:26-54
مه‌تته‌ی 47:26-54 PNTZS
هێشتا ئه‌و قسه‌ی ده‌كرد، ئیهوودا هات كه یه‌كێكه له دوازده‌كه، كۆمه‌ڵێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، به شمشێر و داره‌وه له‌لایه‌ن كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌له‌وه نێردرابوون. ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد نیشانه‌یه‌كی پێدان و وتبووی: “ئه‌وه‌ی ماچی ده‌كه‌م ئه‌وه خۆیه‌تی، بیگرن”. یه‌كسه‌ر هاته لای ئیشۆع و وتی: “سڵاو گه‌وره‌م!”. ئینجا ماچی كرد. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “هاوڕێ، بۆ چی هاتوویت؟” ئینجا هاتنه پێشه‌وه و ئیشۆعیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و گرتییان. یه‌كێک له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیشۆعدان، ده‌ستی درێژكرد و شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا، له كۆیله‌یی كاهینی باڵای دا و گوێی بڕی. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “شمشێره‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه كێلانه‌كه‌ی، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی شمشێر هه‌ڵده‌گرن، به شمشێر له‌ناوده‌چن!. وا ده‌زانیت ناتوانم ئێستا داوا له باوكم بكه‌م، زیاتر له دوازده له‌شكر فریشته‌م بۆ بنێرێت؟ ئیتر چۆن سیپاره‌كان دێنه دی، كه ده‌ڵێن به‌و شێوه‌یه پێویسته ڕووبدات؟”.





