لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مه‌تته‌ی 34:22-40

مه‌تته‌ی 34:22-40 PNTZS

به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه‌ زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه‌، پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێكرد تاكو تاقیی بكاته‌وه‌ وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته‌؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به‌ هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه‌ خۆشبووێ. ئه‌مه‌ مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه‌. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه‌: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه‌ به‌ندن”.

پلانی خوێندنەوەی بێبەرامبەر و بابەتی پەرستشی پەیوەست بە مه‌تته‌ی 34:22-40