مەتا 34:22-40
مەتا 34:22-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام په‌ڕیشییه‌كان بیستیان كه زادوقییه‌كانی بێده‌نگ كردووه، پێكه‌وه كۆبوونه‌وه. یه‌كێكیان ته‌وراتناس بوو، پرسی لێ‌كرد تاكو تاقیی بكاته‌وه وتی: “ڕابی، چ ڕاسپارده‌یه‌ک مه‌زنترینی ته‌وراته؟” ئیشۆع پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ندت به هه‌موو دڵ و هه‌موو ده‌روون و هه‌موو بیرته‌وه خۆشبووێ. ئه‌مه مه‌زنترین و یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه. دووه‌میشیان وه‌ک ئه‌و وایه: نزیكه‌كه‌ت وه‌ک خۆت خۆشبووێ. هه‌موو ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران به‌م دوو ڕاسپارده‌یه‌وه به‌ندن”.
مەتا 34:22-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک فەریسییەکان بیستیان کە عیسا سەدوقییەکانی بێدەنگ کردووە، پێکەوە کۆبوونەوە. یەکێکیان تەوراتناس بوو، پرسیاری لێکرد تاکو تاقی بکاتەوە: «مامۆستا، گرنگترین ڕاسپاردەی تەورات چییە؟» عیسا پێی فەرموو: «﴿بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و لە هەموو بیرتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾ ئەمە گرنگترین و یەکەم ڕاسپاردەیە. دووەمیشیان وەک ئەو وایە: ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت.﴾ جا هەموو تەورات و پەیامی پێغەمبەران بەم دوو ڕاسپاردەیەوە بەندن.»