مه‌تته‌ی 20:20-28
مه‌تته‌ی 20:20-28 PNTZS
ئینجا دایكی دوو كوڕه‌كانی زه‌بدی له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌ی هاته لای و كڕنۆشی برد و داوای شتێكی لێ‌كرد. ئه‌ویش پێی فه‌رموو: “چیت ده‌وێت؟” وتی: “بفه‌رموو با ئه‌م دوو كوڕمه له پاشایه‌تیییه‌كه‌تدا یه‌كێكیان له‌لای ڕاستت و ئه‌وی دیكه‌یان له‌لای چه‌پت دانیشن”. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و فه‌رمووی: “ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن. ئایا ده‌توانن ئه‌و جامه بخۆنه‌وه كه من ده‌یخۆمه‌وه؟ یان به‌و ڕه‌نگه ڕه‌نگ بكرێن كه پێی ڕه‌نگ ده‌كرێم؟” پێیان وت: “ده‌توانین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “جامی من ده‌خۆنه‌وه و وه‌كو من ڕه‌نگ ده‌كرێن، به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست و چه‌پمه‌وه، بۆ من نییه بیده‌م، به‌وانه نه‌بێت كه باوكم بۆی ئاماده كردوون”. كاتێ ده قوتابیه‌كه بیستیان، له دوو براكه تووڕه بوون. به‌ڵام ئیشۆع بانگیكردن و فه‌رمووی: “ده‌زانن سه‌رۆک نه‌ته‌وه‌كان زاڵن به‌سه‌ریانه‌وه و گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتدارن به‌سه‌ریانه‌وه. جا له‌نێو ئێوه‌دا با ئاوا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌نێوتاندا مه‌زن بێت، با ببێته ڕاژه‌وانتان و ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێ له‌نێوتاندا ببێته یه‌كه‌م، با ببێته به‌نده‌تان، هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه نه‌هاتووه تاكو ڕاژه بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.





