مه‌تته‌ی 18:13-30
مه‌تته‌ی 18:13-30 PNTZS
كه‌واته گوێ له په‌ندی تۆوده‌ره‌كه بگرن: هه‌ر كه‌سێک وشه‌ی پاشایه‌تی ببیستێت و تێینه‌گات، به‌دكار دێت و ئه‌وه‌ی له دڵیدا تۆوكراوه ده‌یڕفێنێت. ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ڕێگاكه تۆوكرا. ئه‌وه‌ی له زه‌وییه به‌رده‌ڵانه‌كه تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه وشه‌كه ده‌بیستێ و یه‌كسه‌ر به خۆشییه‌وه په‌سه‌ندی ده‌كات، به‌ڵام له خۆیدا بێ ڕه‌گه و كاتییه، كاتێ له پێناوی وشه‌كه ته‌نگانه و چه‌وسانه‌وه ڕووده‌دات، یه‌كسه‌ر ته‌گه‌ره ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌نێو دڕكاندا تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه گوێ له وشه‌كه ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌می جیهان و فریوی سامان، وشه‌كه ده‌خنكێنن و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه چاكه‌كه تۆوكرا، ئه‌وه‌یه كه وشه‌كه ده‌بیستێت و تێده‌گات، ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌م ده‌دات، سه‌د و شه‌ست و سی”. په‌ندێكی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه فه‌رمووی: “پاشایه‌تیی ئاسمانان له مرۆڤێک ده‌چێت، تۆوی چاک له كێڵگه‌كه‌ی بچێنێت. به‌ڵام كاتێ خه‌ڵک نووستبوون، دوژمنه‌كه‌ی هات و له‌نێو گه‌نمه‌كه‌دا زیوانی چاند و ڕۆیشت. كاتێ ڕوه‌كه‌كه ڕوا و به‌ری گرت، زیوانه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت. كۆیله‌ی خاوه‌ن ماڵ هاتن و پێیان وت: گه‌وره‌م، ئایا له كێڵگه‌كه‌تدا تۆوی چاكت تۆ‌و نه‌كرد؟ ئیتر ئه‌م زیوانه له‌كوێوه هات؟ ئه‌ویش پێی وتن: دوژمن ئه‌مه‌ی كردووه. كۆیله‌كانیش پێیان وت: ده‌ته‌وێ بچین كۆیان بكه‌ینه‌وه؟ وتی: نه‌خێر! نه‌وه‌ک له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی زیوان، گه‌نمیش هه‌ڵبكێشن. تاكو كاتی دروێنه لێگه‌ڕێن با به‌یه‌كه‌وه پێبگه‌ن، جا له كاتی دروێنه‌دا به سه‌پانه‌كان ده‌ڵێم، یه‌كه‌مجار زیوانه‌كه كۆبكه‌نه‌وه و به‌كۆمه‌ڵ بیانبه‌ستنه‌وه تاكو بسووتێندرێن، به‌ڵام گه‌نمه‌كه له عه‌مباره‌كه‌م كۆبكه‌نه‌وه”.





