لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 12:19-23

لۆقا 12:19-23 PNTZS

ئینجا فه‌رمووی: “پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێكی دوور ڕۆیشت، تاكو پاشایه‌تییه‌ک بۆ خۆی وه‌ربگرێت و بێته‌وه‌. ده‌ له‌ كۆیله‌كانی خۆی بانگكرد و ده‌ مینای پێدان و پێی وتن، تاكو دێمه‌وه‌ بازرگانی بكه‌ن. به‌ڵام هاوڵاتییانی ڕقیان لێیبوو، شاندێكیان به‌ دوایدا نارد و وتیان: نامانه‌وێت ئه‌مه‌ پاشایه‌تیمان بكات. كاتێ گه‌ڕایه‌وه‌ پاشایه‌تییه‌كه‌ی وه‌رگرتبوو، فه‌رمانی دا ئه‌و كۆیلانه‌ی زیوه‌كه‌ی پێدابوون بانگ بكرێنه‌ لای، تاكو بزانێت له‌ بازرگانی چییان قازانج كردووه‌. یه‌كه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت ده‌ مینای قازانج كردووه‌. ئه‌ویش پێی وت: ئافه‌رین كۆیله‌ی چاک! چونكه‌ له‌ كه‌م ده‌ستپاک بوویت، ده‌سه‌ڵاتدار به‌ له‌سه‌ر ده‌ شار. دووه‌میان هات و وتی: گه‌وره‌م میناكه‌ت پێنج مینای كردووه‌. به‌مه‌شیانی وت: تۆش به‌سه‌ر پێنج شار به‌. ئه‌وی دیكه‌ هات و وتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا میناكه‌ت، له‌ ده‌سته‌سڕێک پێچابوومه‌وه‌ و هه‌ڵمگرتبوو. چونكه‌ لێت ترسام، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤێكی توندیت، ئه‌وه‌ی داتنه‌ناوه‌ ده‌یبه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌تچاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌یت. ئه‌ویش پێی وت: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار، به‌ زارت تاوانبارت ده‌كه‌م، كه‌ ده‌تزانی كابرایه‌كی توندم، ئه‌وه‌ی دامنه‌ناوه‌ ده‌یبه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه‌ دروێنه‌ی ده‌كه‌م. بۆچی زیوه‌كه‌مت لای پاره‌گۆڕه‌وه‌كانت دانه‌نا، كاتێ ده‌هاتمه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قازانجه‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه‌؟