له كاتی نوێژی كاژێر نۆ، په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌ن سه‌ركه‌وتن بۆ په‌رستگا. پیاوێک به زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هه‌ڵده‌گیرا، ڕۆژانه بۆ سواڵكردن له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگا، له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌رگایه‌ی په‌رستگا داده‌نرا كه پێی ده‌ووترا “جوان”. په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نی بینی به نیازن بێنه نێو په‌رستگا، داوای خێری لێ‌كردن. په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ یوخه‌ننه‌ن تێی‌ڕووانی، وتی: “سه‌یرمان بكه!” ئه‌ویش چاوی تێبڕین و چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكیان لێ وه‌رگرێت. په‌تڕۆس وتی: “نه زێڕ و نه زیوم هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ: به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی ناسڕه‌تییه‌وه، هه‌سته و ڕێ بكه!”. ئینجا ده‌ستی ڕاستی گرت و هه‌ڵیستاند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته پێ و پاژنه‌كانی. هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕاوه‌ستا و ڕێی كرد، له‌گه‌ڵیان چووه نێو په‌رستگا، ڕێی ده‌كرد و هه‌ڵده‌به‌زییه‌وه و ستایشی خودای ده‌كرد. هه‌موو گه‌ل بینییان ڕێ ده‌كات و ستایشی خودا ده‌كات. جا ناسییانه‌وه كه ئه‌وه‌یه بۆ سواڵكردن له‌لای ده‌رگای جوانی په‌رستگا داده‌نیشت، سه‌رسامی و حه‌په‌ساوییش دایگرتن له‌وه‌ی به‌سه‌ری هات. كاتێ پیاوه ئیفلیجه‌كه وا چاكبووه‌وه به په‌تڕۆس و یوخه‌ننه‌نه‌وه لكابوو، هه‌موو گه‌ل به سه‌رسامییه‌وه ڕایانكرده لایان بۆ ئه‌و هه‌یوانه‌ی كه پێی ده‌ووترا “هه‌یوانی شلیمون”. كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی، وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌ی دایه‌وه: “پیاوانی ئیسڕائیل، چیتانه له‌مه سه‌رسام بوونه؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وه‌ک ئه‌وه‌ی به توانا یان به خواترسیمان وامان كردووه ڕێ بكات؟ خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ریبدات. به‌ڵام ئێوه نكۆڵیتان له پارسا و بێتاوانه‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه و ئێمه گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه. به باوه‌ڕ به ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا.
كردار 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 1:3-16
3 Days
Peter and John heal the lame man by the temple gate, which eventually got the attention of all the people. Here again, the way Peter offers hope to the people could serve as a guide to inspire us to do the same.
This plan aims to expose the lies that we may hear, which obstruct the Holy Spirit's work in divine healing (Part 2). Jesus stated that if we know the truth, then that truth will set us free. So, what are these false truths (lies) that prevent us from fully experiencing healing?
4 Days
Join us for a devotion titled ‘BOOM.’ More than a simple onomatopoeic word, this word has been used since the beginning of 2022 as the world attempts to move on from lockdowns and isolation. Recent history has been characterized by disease and division but we are believing you will experience a BOOM year in the LORD. BOOM referring to; Blessings, Opportunities, Outpouring, and Miracles!
5 Days
This 5-Day Reading plan will help identify the source of soul wounds and apply remedies that will bring healing to give a brand-new life. Soul wounds are the often unidentified impediments that hold people back. After applying these principles you will be able to find a pathway to healing and receive the blessings God is pouring out.
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان