كردار 10:17-21
كردار 10:17-21 PNTZS
كه شه‌و داهات برایان پۆڵۆس و شیلایان نارده بیڕووئا، كه گه‌یشتن چوونه كه‌نیشتی جووه‌كان. به‌ڵام خه‌ڵكی بیڕووئا له تسلۆنیقێیه‌كان ڕێزدارتر بوون، به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه وشه‌كه‌یان وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێک له سیپاره‌كان ورد ده‌بوونه‌وه ئاخۆ شته‌كان ئاوان؟ جا زۆریان باوه‌ڕیان هێنا، هه‌روه‌ها زۆر له ژنه ڕێزداره یۆنانییه‌كان و پیاویش كه ژماره‌یان كه‌م نه‌بوو. كاتێ جووی تسلۆنیقێ زانییان پۆڵۆس له بیڕووئا‌ش وشه‌ی خودای ڕاگه‌یاندووه، هاتن له‌وێش كۆمه‌ڵانه‌كه جۆش بده‌ن. جا یه‌كسه‌ر برایان پۆڵۆسیان بۆ ده‌ریا نارد، به‌ڵام شیلا و تیماتیئوس له‌وێ مانه‌وه. ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری پۆڵۆس بوون ئه‌ویان هێنایه ئه‌تینۆس، كاتێ ڕاسپارده‌یان بۆ شیلا و تیماتیئوس برد كه به زووترین كات بێنه لای، ڕۆیشتن. كاتێ پۆڵۆس له ئه‌تینۆس چاوه‌ڕێی ده‌كردن، له ڕووحیدا هه‌ڵچوو كه بینی شاره‌كه پڕه له بت. بۆیه له كه‌نیشت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ جوو و خواپه‌رستان ده‌كرد، له بازاڕیش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه تووشیان ده‌هات. هه‌ندێک فه‌یله‌سوفی ئه‌پیقۆری و ستۆیكی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد، هه‌ندێک ده‌یانووت: “ئه‌م چه‌نه‌بازه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟” هه‌ندێكی دیكه وتیان: “دیاره بانگه‌واز بۆ خوداوه‌ندێكی نامۆ ده‌كات”. چونكه موژده‌ی ئیشۆع و هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌دا. ئینجا بردییانه ئاریۆپاگۆس و وتیان: “ده‌توانین بزانین ئه‌م فێركردنه نوێیه چییه باسی ده‌كه‌یت؟ چونكه شتی نامۆت لێ ده‌بیستین و ده‌مانه‌وێت واتاكه‌ی بزانین”. چونكه هه‌موو ئه‌تینۆسییه‌كان و بێگانه‌كانی تێدا ده‌ژیان، ده‌رفه‌تیان بۆ هیچ شتێک نه‌ده‌دا جگه له باس یان بیستنی شتی نوێ.





