1
یەکەم کۆرنسۆس 58:15
كوردی سۆرانی ستاندهرد
KSS
کەواتە، ئەی خوشک و برایانی خۆشەویستم، چەسپاو و جێگیر بن. خۆتان بە تەواوی بۆ کاری عیسای خاوەن شکۆ تەرخان بکەن، چونکە دەزانن ئەو ڕەنجە بەفیڕۆ ناڕوات کە ئێوە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای خاوەن شکۆدا دەیکێشن.
Comparar
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:58
2
یەکەم کۆرنسۆس 57:15
بەڵام سوپاس بۆ خودا! لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سەرکەوتن بە ئێمە دەبەخشێت.
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:57
3
یەکەم کۆرنسۆس 33:15
هەڵمەخەڵەتێن: «پەیوەندی خراپ ڕەوشتی جوان تێکدەدات.»
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:33
4
یەکەم کۆرنسۆس 10:15
بەڵام بەهۆی نیعمەتی خوداوە من ئەوەم کە هەم، هەروەها نیعمەتی ئەو بۆ من بێ سوود نەبوو، بەڵکو من لە هەموو نێردراوانی دیکە ماندووتر بووم، بەڵام من نا، بەڵکو نیعمەتی خودا بوو کە لەگەڵمدایە.
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:10
5
یەکەم کۆرنسۆس 55:15-56
﴿ئەی مردن، کوا سەرکەوتنت؟ ئەی مردن، کوا پێوەدانت؟﴾ جا پێوەدانی مردن گوناهە، هێزی گوناهیش شەریعەتە.
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:55-56
6
یەکەم کۆرنسۆس 51:15-52
ئەوەتا نهێنییەکتان پێ دەڵێم: هەموومان ناخەوین، بەڵکو هەموومان دەگۆڕدرێین، لە ساتێکدا، لە چاوتروکانێک، کاتێک دوا کەڕەنا لێدەدرێت. لەبەر ئەوەی کەڕەنا دەنگ دەداتەوە، مردووانیش بێ فەوتان هەڵدەستێنرێنەوە، ئێمەش دەگۆڕدرێین،
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:51-52
7
یەکەم کۆرنسۆس 21:15-22
هەروەک مردن بەهۆی مرۆڤێکەوە بوو، هەستانەوەی مردووانیش بەهۆی مرۆڤێکەوەیە. هەروەها چۆن هەموو بەهۆی ئادەمەوە دەمرن، بە هەمان شێوە هەموو ئەوانەش کە لەگەڵ مەسیحدا بوونەتە یەک، زیندوو دەکرێنەوە.
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:21-22
8
یەکەم کۆرنسۆس 53:15
چونکە هەر دەبێ ئەو سروشتە فەوتاوە نەفەوتاوی بپۆشێت و سروشتی مردوو نەمری بپۆشێت.
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:53
9
یەکەم کۆرنسۆس 25:15-26
چونکە دەبێ پاشایەتی بکات، هەتا هەموو دوژمنانی دەخاتە ژێر پێیەوە. دوا دوژمن کە لەناودەبردرێت، مردنە.
Explorar یەکەم کۆرنسۆس 15:25-26