چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،
یارمەتی من لەکوێوە دێت؟
یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،
دروستکەری ئاسمان و زەوی.
لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،
ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.
بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت
خەواڵوو نابێت و نانوێت.
یەزدان پارێزگاری تۆیە،
یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،