لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

Sananlaskut 4:6-24

پەندەکانی سلێمان 6:4-24 - واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،
خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.
ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،
بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.
ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،
لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.
تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،
تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»

ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،
جا تەمەنت درێژ دەبێت.
ڕێگای داناییم پیشاندایت،
بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.
لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،
لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.
دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە،
بیپارێزە، چونکە ژیانتە.
مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،
بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.
خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،
لێی دووربکەوە و تێپەڕە،
چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،
خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.
نانی خراپە دەخۆن و
شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.

ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،
ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.
بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،
نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.

ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،
گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.
لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،
لە ناخی دڵت بیانپارێزە،
چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،
دەرمانە بۆ هەموو لەشی.
لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،
چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.
خواری لە دەمت داماڵە و
چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.

واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت، خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات. ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە، بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە. ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە، لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات. تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت، تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.» ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە، جا تەمەنت درێژ دەبێت. ڕێگای داناییم پیشاندایت، بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت. لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت، لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت. دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە، بیپارێزە، چونکە ژیانتە. مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران، بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ. خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ، لێی دووربکەوە و تێپەڕە، چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن، خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن. نانی خراپە دەخۆن و شەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە. ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە، ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو. بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە، نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت. ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم، گوێ بۆ قسەکانم شل بکە. لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە، لە ناخی دڵت بیانپارێزە، چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە، دەرمانە بۆ هەموو لەشی. لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە، چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە. خواری لە دەمت داماڵە و چەوتی لە لێوانت دووربخەوە.

پەندەکانی سلێمان 4:6-24

Sananlaskut 4:6-24