لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

Proverbs 12:1-12

پەندەکانی سلێمان 1:12-12 - ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات،
بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە.

پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت،
بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت.

مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت،
ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت.

ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی،
بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی.

پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە،
بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە.

قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە،
دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت.

بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن،
بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت.

مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت،
بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت.

باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێت
لەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت.

کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات،
بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە.

ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت،
بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە.

بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات،
ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات.

ئەوەی حەز لە تەمبێکردن بکات حەز لە زانیاری دەکات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشت بێت دەبەنگە. پیاوچاک ڕەزامەندی یەزدان بەدەستدەهێنێت، بەڵام کەسی تەڵەکەباز تاوانبار دەکرێت. مرۆڤ بە بەدکاری ناچەسپێت، ڕیشەی ڕاستودروستانیش نالەقێت. ئافرەتی خانەدان تاجی سەری مێردەکەیەتی، بەڵام ئافرەتی شەرمەزار وەک کلۆرییە لەناو ئێسقانەکانی. پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە، بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە. قسەی بەدکاران بۆسەی خوێنڕشتنە، دەمی سەرڕاستان فریایان دەکەوێت. بەدکاران وەردەگەڕێنەوە و نامێنن، بەڵام ماڵی ڕاستودروستان دەچەسپێت. مرۆڤ بەپێی وریاییەکەی ستایش دەکرێت، بەڵام ئەوەی دڵخراپە ڕیسوا دەبێت. باشترە ساکار بیت و خزمەتکارت هەبێت لەوەی خۆت گەورە دەربخەیت بەڵام نانت نەبێت. کەسی ڕاستودروست بایەخ بە ئاژەڵەکەی دەدات، بەڵام بەزەیی بەدکاران دڵڕەقییە. ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات، تێر نان دەبێت، بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت، تێنەگەیشتووە. بەدکار حەز لە قازانجی خراپەکاران دەکات، ڕیشەی ڕاستودروستان بەروبووم دەدات.

پەندەکانی سلێمان 12:1-12

Proverbs 12:1-12