لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

Y"oel 2:12-17

یۆئێل 12:2-17 - یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا،
بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام،
بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.»

دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان،
بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان،
چونکە میهرەبان و بە بەزەییە،
پشوودرێژە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە،
لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە.
کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە،
لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت،
بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
بۆ یەزدانی پەروەردگارتان.

لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،
ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،
بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن.
گەل کۆبکەنەوە و
کۆمەڵ تەرخان بکەن،
پیران خڕبکەنەوە و
منداڵان کۆبکەنەوە
لەگەڵ شیرەخۆرەکان.
با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،
بووکیش لە کوللەکەی.
با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،
لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.
با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،
میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،
هەتا گەلان بیانکەنە پەند.
بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»

یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا، بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە لام، بە ڕۆژووگرتن و گریان و شیوەن گێڕانەوە.» دڵتان دابدڕن نەک جلەکانتان، بگەڕێنەوە لای یەزدانی پەروەردگارتان، چونکە میهرەبان و بە بەزەییە، پشوودرێژە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی زۆرە، لە خراپە پاشگەز دەبێتەوە. کێ دەزانێت؟ ڕەنگە بگەڕێتەوە و پاشگەز بێتەوە، لەپاش خۆیەوە بەرەکەت بەجێبهێڵێت، بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب بۆ یەزدانی پەروەردگارتان. لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن، ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن، بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن. گەل کۆبکەنەوە و کۆمەڵ تەرخان بکەن، پیران خڕبکەنەوە و منداڵان کۆبکەنەوە لەگەڵ شیرەخۆرەکان. با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە، بووکیش لە کوللەکەی. با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان، لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن. با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت، میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر، هەتا گەلان بیانکەنە پەند. بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»

یۆئێل 2:12-17

Y"oel 2:12-17