لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

Joel 2:1-11

یۆئێل 1:2-11 - لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،
لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.

با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن،
چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە.
ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،
ڕۆژی هەور و تەمی چڕە.
وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت،
سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت،
لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە،
لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە.

لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات و
لەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت.
لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە،
لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە،
هیچ لێیان دەرباز نابێت.
دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە،
وەک سوار غار دەدەن.
وەک دەنگی گالیسکە
لەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن،
وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت،
وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ.

لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە،
هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت.
وەک پاڵەوان هێرش دەبەن،
وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن.
هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن و
لە ڕێچکەی خۆیان لانادەن.
تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن و
هەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات،
بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن،
بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن.
بەناو شارەکەدا غار دەدەن،
بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن،
سەردەکەونە سەر ماڵەکان،
وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە.

لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت،
ئاسمان دەهەژێت،
خۆر و مانگ تاریک دەبن و
ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.
یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوە
لەپێش سوپاکەیەوە،
سەربازەکانی زۆر زۆرن،
ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن.
ڕۆژی یەزدان گەورەیە،
زۆر سامناکە.
کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟

لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن، لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە. با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن، چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە. ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە، ڕۆژی هەور و تەمی چڕە. وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت، سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت، لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە، لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە. لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات و لەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت. لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە، لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە، هیچ لێیان دەرباز نابێت. دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە، وەک سوار غار دەدەن. وەک دەنگی گالیسکە لەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن، وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت، وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ. لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە، هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت. وەک پاڵەوان هێرش دەبەن، وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن. هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن و لە ڕێچکەی خۆیان لانادەن. تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن و هەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات، بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن، بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن. بەناو شارەکەدا غار دەدەن، بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن، سەردەکەونە سەر ماڵەکان، وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە. لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت، ئاسمان دەهەژێت، خۆر و مانگ تاریک دەبن و ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن. یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوە لەپێش سوپاکەیەوە، سەربازەکانی زۆر زۆرن، ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن. ڕۆژی یەزدان گەورەیە، زۆر سامناکە. کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟

یۆئێل 2:1-11

Joel 2:1-11