John 16:8-13

کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە. «هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن. بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات.
یۆحەنا 16:8-13