لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و
دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،
لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و
کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،
لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و
مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،
بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،
بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.