لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

تیتۆس 6:2-8 - Compare All Versions

تیتۆس 6:2-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ هه‌مان شێوه‌، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه‌ ژیر بن. له‌ هه‌موو شتێكدا ببه‌ نموونه‌یان بۆ چاكه‌كاری، له‌ فێركردندا بێگه‌ردی و ڕێز و دڵسۆزی پیشان بده‌، قسه‌ت دروست بێت و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرێت، تاكو ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت، چونكه‌ هیچی خراپ نادۆزێته‌وه‌ له‌ دژتان بیڵێت.

هاوبەشی بکە
تیتۆس 2 PNTZS

تیتۆس 6:2-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بە هەمان شێوە، هانی پیاوە گەنجەکان بدە ژیر بن. لە هەموو شتێکدا بۆیان ببە بە نموونەی چاکەکاری. لە فێرکردندا دروستی و دڵسۆزی پیشان بدە، با قسەت دروست بێت و ڕەخنەی لێ نەگیرێت، تاکو ناحەز شەرمەزار بێت، چونکە هیچی خراپ نادۆزێتەوە لە دژتان بیڵێت.

هاوبەشی بکە
تیتۆس 2 KSS