تیتۆس 1:2-6
تیتۆس 1:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆ، با قسه‌كانت له فێركردنی دروست بوه‌شێته‌وه: با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن. هه‌روه‌ها پیره‌ژنه‌كان با ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ پارسایی بگونجێت، بوختانكه‌ر نه‌بن، خوویان به مه‌ی نه‌گرتبێت، فێركاری چاكه بن، تاكو ئامۆژگاریی ژنه گه‌نجه‌كان بكه‌ن مێرد و منداڵیان خۆشبووێ، ژیر و پاک و به ماڵه‌وه سه‌رقاڵ بن، چاک بن، ملكه‌چی مێرده‌كانیان بن، نه‌وه‌ک كفر به وشه‌ی خودا بكرێت. به هه‌مان شێوه، ئامۆژگاریی گه‌نجه‌كان بكه ژیر بن.
تیتۆس 1:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆ دەبێت بە فێرکردنی دروست خەڵکی فێر بکەیت. پیرەمێردەکان فێر بکەن کە وریابن، بەڕێز، ژیر، دروست بن لە باوەڕ و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن. هەروەها پیرێژنەکان فێر بکەن کە بە ڕێزەوە بژین، بوختانکەر نەبن و خوو بە شەرابەوە نەگرن، بەڵکو شتی چاک فێری خەڵکی بکەن، تاکو ئامۆژگاری ژنە گەنجەکان بکەن کە مێرد و منداڵیان خۆشبوێت، ژیر و پاک بن، بە ماڵەوە سەرقاڵ بن، چاک بن و ملکەچی مێردەکانیان بن، نەوەک کفر بە وشەی خودا بکرێت. بە هەمان شێوە، هانی پیاوە گەنجەکان بدە ژیر بن.