گۆرانی گۆرانییەکان 5:4-8
گۆرانی گۆرانییەکان 5:4-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن، وەک جووتێک مامزن، کە لەنێو گوڵە سەوسەندا دەلەوەڕێن. بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت و تاریکی بڕەوێتەوە، دەچمە چیای موڕ و گردی بخوور. ئەی یارەکەم، سەرتاپات جوانییە، هیچ کەموکوڕیت تێدا نییە. بووکێ، لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە، لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە. لە لووتکەی چیای ئەماناوە وەرە خوارەوە، لە سەری سنیرەوە کە لووتکەی حەرمۆنە، لە لانەی شێرانەوە، لە چیای پڵنگانەوە.
هاوبەشی بکە
گۆرانی گۆرانییەکان 4 بخوێنەوە