ڕۆما 20:9-23
ڕۆما 20:9-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو ئه‌ی مرۆڤ تۆ كێیت وه‌ڵامی خودا ده‌ده‌یته‌وه؟ ئایا دروستكراو به دروستكاری ده‌ڵێ: “بۆچی وا دروستت كردم؟” ئایا گۆزه‌وان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕدا نییه؟ له هه‌مان قوڕ ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان و یه‌كێكی دیكه‌ش ئاسایی دروست بكات؟ به‌ڵام چییه ئه‌گه‌ر خودا كه ده‌یه‌وێت تووڕه‌یی ده‌ربخات و توانای خۆی ئاشكرا بكات، به پشوودرێژی زۆره‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و ده‌فرانه‌ی تووڕه‌یی گرت كه بۆ له‌ناوبردن ئاماده كراون؟ تاكو ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی به‌زه‌یی ئاشكرا بكات كه پێشتر بۆ شكۆمه‌ندی ئاماده‌ی كردوون؟
ڕۆما 20:9-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ ﴿ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»﴾ ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟ بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟